ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

کوڕە کوردەکە پەشیمان بووەوە؛ مەحموود داهوود کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی سووریای بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

مەحموود داهوود لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی سووریا پەشیمان بووەوە و تەنیا دوو رۆژ دوای پەیوەندیکردنی بە مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکە، ئەمڕۆ کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سووریا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مەحموود داهوود کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەیانی بەجێهێشتووە، کە بەگوێرەی فیدراسیۆنەکە ئەو یاریزانە کوردە چەند داواکارییەکی تایبەتی هەبووە و ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە جێبەجێی بکەن.

مەحموود داهوود یاریزانی پێشووی بۆڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و برایتنی ئینگلیزی کە ئێستا بە خواستن روویکردووەتە ریزەکانی شتوتگارتی ئەڵمانی، رۆژی یەکشەممە گەیشتە سعوودیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی سووریا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر میانمار یاریی بکات.

مەحموود داهوود دوای دوو رۆژ مانەوەی لە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی سووریا، لە بڕیاری یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی سووریا پەشیمان بووەتەوە و ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر میانمار یاریی ناکات، لەکاتێکدا ئەو کوڕە کوردە کە خەڵکی حەسەکەیە و لە عاموودا لەدایکبووە، لە ئاستە جیاوازەکان یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button