عێراقگرنگترین

حکومەتی عێراق وڵاتینامە بە یاریزانێکی پیشەگەر دەدات

کاپتنی یانەی کارەبا بووە عێراقی

یاریگا –

لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وڵاتینامەی عێڕاقی بە زاهیر مەیدانی، یاریزانی پیشەگەری سوری دەدرێت.

زاهیر مەیدانی، کاپتن و ئەستێرەی یانەی کارەبا، کە بەڕەچەڵەک سوورییە، دوای جێبەجێکردنی تەواوی مەرج و داواکارییەکان، وڵاتینامەی عێراقی پێدرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکە دەربارەی چۆنیەتی وەرگرتنی وڵاتینامەکە بەمشێوەیە قسەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا کرد

پێش یارییەکەمان بەرامبەر عەهدی لوبنانی لە جامی یەکێتی ئاسیا، عەلی ئەسەدی، سەرۆکی یانەی کارەبا داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، وڵاتینامەی عێڕاقی بە  زاهیر مەیدانی بدرێت بە هۆی ئەوەی یاریزانی ناوبراو 12 ساڵە لە خولی عێراق یاری دەکات. سەرۆکوەزیران سوودانی بەڵێنیدا، ئەگەر یانەی کارەبا جامی یەکێتیی ئاسیا بەدەستبهێنێت ئەوا راستەوخۆ وڵاتینامەکە بە یاریزانەکە دەدرێت.

هەر چەندە یانەی کارەبا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد، بەڵام دووبارە سەرۆکی یانە هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەڵێنەکەی بەجێبگەیەنێت. لە دوو رۆژی رابردوو وەڵامەکەی وەرگرت و ئاگادار کراوە، یاریزانە سوورییەکە دەتوانێت مامەڵەکەی دەستپێبکات تاوەکو وڵاتینامەی عێڕاق وەربگرێت.

زاهیر مەیدانی سەبارەت بە وەرگرتنی وڵاتینامەی عێراقی دەڵێت

زۆر هەست بە شانازی دەکەم، چونکە ئێستا خاوەنی هەردوو وڵاتینامەی سوری و عێراقیم.

زاهیر مەیدانی چەند ساڵێک پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی عێڕاقی پێکهێنا و خاوەن دوو منداڵە، ئەمەش بووە هۆکارێکی دیکەی ئاسانکاری، تاوەکو وڵاتینامە عێراقی پێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button