ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی بەرامبەر مانچێستەر سیتی پلانی جیاوازی دەبێت

چوامینی چەکە بەهێزەکە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی بیر لە پلانێکی جیاواز دەکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بەنیازە بۆ یارییەکانی مانچێستەر سیتی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پلانێکی جیاواز تاقی بکاتەوە.

کارلۆ پلانی داناوە ئۆرێلیەن چوامینی لە دڵی بەرگری یاری پێبکات، یاریزانە فەڕەنسییەکە لەم وەرزە چەند یارییەک لەو شوێنە یاری کردووە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

کارلۆ دەیەوێت لەپاڵ چوامینی، ئانتۆنیۆ رودیگەر ئەڵمانی لە دڵی بەرگری یاری پێبکات، هەرچەندە راهێنەرە ئیتاڵییەکە دووپاتیکردووەتەوە، تا ئەوکات ئێدێر میلیتاو دەگەڕێتەوە، بەڵام پێناچێت مەترسی لەسەر درووست بکات.

بەوپێیەی یاریزانە بەرازیلییەکە بە درێژایی ئەم وەرزە دابڕاوە لە یاریکردن، لە ئەگەری یاریکردنی، رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی دەبێت بە یەکەم یاری بۆی، بەڵام ریال مەدرید نیازی نییە ئەو مەترسییە گەورەیە بخاتە سەر یاریزانەکە.

مێرێنگی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە 9ـی نیسان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مان سیتی دەکات، هەفتەیەک دواتر و لە 17ـی نیسان لە یاری گەڕانەوە و لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی بلوو موون.

بابەتی زیاتر

Back to top button