کوردستانگرنگترین

یانەی دەربەندیخان مانەوەی ڕاهێنەرەکەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند

Yariga App

یانەی دەربەندیخان بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی نایابی  کوردستان بۆتە جێگای نیگەرانی هاندەرانی و تا دێت یانەکە لە ڕیزبەندی یانەکان دوا دەکەوێت.

دوای شکستی هەفتەی ڕابردوویان بەرامبەر یانەی سەید سادق، ڕاهێنەری یانەی دەربەندیخان هۆگر عەبدوڵا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکە کرد، دەربارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرەکە سەرجاوەیەک لە نێو یانەی دەربەندیخان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند کەوا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەران و سەرجەم یاریزانەکان ئەنجامدا کە تیایدا سەرۆک و کارگێڕی تیپەکە پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاهێنەری تیپەکە هۆگر عەبدوڵا دووپات کردەوە و مانەوەی ناوبراویان لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، یاریزانانی یانەکەش بەڵێنیانداوە لە داهاتوودا توانای زیاتر پیشان بدەن و یانەکە لەم قۆناخە دەرباز بکەن کە ئێستا تێکەوتووە.

یانەی دەربەندیخان لە کۆی 24 یاری لە خولی نایابی کوردستان خاوەنی 30 خاڵە و لە پلەی نۆیەمی خولەکە دێت و ئێستا یانەکە دەبێ کێبڕکێی مانەوە بکات لە خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button