ئاسیاسعوودیە

هیلال لەسەر داهاتووی نێیمار روونکردنەوە دەدات

Yariga App

یاریگا –

ستیڤ کالزادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیلالی سعودی، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە رۆیشتنی نێیمار لەم یانەیە دەکەن رەتکردەوە.

پێکانەکەی نەیمار دوای ماوەیەکی کەم لە پەیوەندی کردنی بە یانەی هیلالەوە وایکرد بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگا دوور بکەوێتەوە، ئەم ڕووداوەش دەنگۆی بەردەوامی بوونی لە تۆپی پێی سعودی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەم ماوەیەدا زۆرێک لە میدیاکانی سعودی و بەڕازیلی بڵاویان کردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم یانەیە گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و چیتر ئارەزووی بەردەوامبوونی لەگەڵیدا نەکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دەنگۆکان بەدرۆ دەخەنەوە.

کالزادا، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لەم بارەیەوە گوتی:

نەخێر، تا ئێستا هیچ باسێک لەسەر سڕینەوەی ناوی  نییمار و دانانی یاریزانێکی دیکە لە شوێنی ئەو لە لیستەکەدا نەکراوە. ئەم جۆرە دەنگۆیانە راست نین و بڕیار نییە لە داهاتوودا بابەتێکی ئەم جورە روو بدات.

نێیمار هێشتا لەگەڵ ئێمە بۆ ماوەی ساڵێکی تر گرێبەستی هەیە و چاوەڕێی پزیشکەکان دەکەین بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەکەن و ئەندامانی ستافی تەکنیکی ئێمەش چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەن. هێشتا نازانین کەی بەڕاستی دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگا، بەڵام وەرزی داهاتوو لە یاریگادا چاوەڕێی دەکەین.

ستیڤ کالزادا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری هیلال

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیلال سەبارەت بە پێداویستییە گرنگەکانی پڕۆژەی سعودیە گوتی:

خولی سعودیە پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە یانەکاندا بکات. بەم شێوەیە ئەم یانانە توانای رکابەریکردنیان لە رکابەرییەکانی وەک جامی جیهانی یانەکاندا دەبێت و ئامادەیی بەهێزتر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا نیشان دەدەن.

هیلال لەم وەرزەی خولی سعودیش تا ئێستا تووشی شکست نەبووە، لە 23 یاری خاوەنی 21 بردنەوە و 2 یەکسانبوونە و بووە یەکەم یانە لە مێژوودا کە بتوانێت 28 یاری بەسەریەکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button