ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی: هیچ یاریزانێکم نەبینیوە هێندەی ڤینیسیۆس سەرکووت بکرێت و زوڵمیان لە بێڵینگهام کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی پێش یارییان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دەڵێت ‘هێشتا کێبڕکێکردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا کراوەیە’ و لەبارەی سزایەکەی بێڵینگامیش دەڵێت ‘زوڵمیان لێکرد’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی سێلتاڤیگۆ لەبارەی یارییەکەی سبەی دەڵێت :’لە دوایین یارییمان ئاستێکی بەرزمان پێشکەش نەکرد، پێویستە لە یاریی سبەی بە شێوازێکی جیاواز دەربکەوین، لەدوای یارییەکەی جیرۆنا کە ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، کەمێک ئاستمان دابەزیوە و دەناڵێنین، ئەم قۆناخە بۆ ئەم وەرزە زۆر گرنگە، پێویستە بە ئاستێکی جیاواز دەربکەوین، ئێمە هەست بە دوودڵی ناکەین، بەڵکو پێویستە رەخنە لەخۆمان بگرین بۆ ئەوەی باشتر بین’.

لەبارەی کێبڕکێی ئەم وەرزەی نازناوی لالیگاش دەڵێت :’هێشتا کێبڕێیەکە لەسەر نازناوی ئەم وەرزە کراوەیە، بەڵام ئێمە لەپێشترین و پێویستە لە هەر یارییەک بۆ بردنەوە بجەنگین، بارسێلۆنا دوێنێ بە زەحمەت لە مایۆرکای بردەوە و ئێمەش سبەی یارییەکی قورسمان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ هەیە’.

هێشتا کێبڕێیەکە لەسەر نازناوی ئەم وەرزە کراوەیە، بەڵام ئێمە لەپێشترین و پێویستە لە هەر یارییەک بۆ بردنەوە بجەنگین.

ئەنچیلۆتی رەخنەی لە سزایەکەی بێڵینگهام گرت کە بۆ دوو یاریی سڕکراوە و گوتی :’ئێمە تانەمان لە سزادانەکەی بێڵینگهام گرت، چونکە پێمانوایە زیادەڕۆیی لە سزایەکەی کراوە، بەهیچ شێوەیەک بێڵینگهام سووکایەتی بە ناوبژیوان نەکردووە وەکو ئەوەی لە راپۆرتی یارییەکەدا هاتووە، وەکو هەر یاریزانێکی دیکە ناڕەزایی دەربڕیوە، نەوەک بە شەڕانگێزی پەلاماری ناوبژیوانی دابێت، زۆر یاریزانی دیکە لەوە خراپتریش ناڕەزاییان گرتووە و سزا نەدراون’.

کارلۆ بەرگری لە ڤینیسیۆس جۆنیۆریش دەکات و دەڵێت :’کاتێک بیر لە رابردوو دەکەمەوە، هیچ یاریزانێک نەبینیوە هێندەی ڤینیسیۆس سەرکوت بکرێت، لێیدەدەن و سووکایەتی پێدەکەن و فیکەی بۆ لێدەدەن، ئەو چی دەکات؟ گۆڵ دەکات و گۆڵ دروست دەکات، پێویستە هەڵسوکەوتەکانیان بەرامبەری بگۆڕن، لە یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ زۆر بە توندی لێیاندا کەچی کارتی زەردیش بەڕووی یاریزانەکە بەرز نەکرایەوە، کەچی لەبەر ئەوەی لە یارییەکەی لایپزیگ پاڵی  بە یاریزانێک ناوە داوا دەکرا کارتی سووری پێبدرێت’.

هیچ یاریزانێکم لە مێژوودا نەبینیوە هێندەی ڤینیسیۆس هەوڵی سەرکوتکردن و گۆشەگیرکردنی بدرێت، لێیدەدەن و فیکەی بۆ لێدەدەن و سوکایەتی پێ دەکەن کەچی ئەو بە گۆڵ و ئەسیست وەڵامیان دەداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button