ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دوو یاریزانی ریال مەدرید هەڕەشەی راگیرانیان لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكانی قۆناخی داهاتوو لە ئەگەری سەركەوتنی ریال مەدرید هەڕەشەی راگیرانیان لەسەرە.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگ بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەریەك لە جود بێڵینگهام و ئێدوارد كاماڤینگا خاوەنی دوو كارتی زەردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێش یاریی گەڕانەوەیان بەرامبەر لایپزیگ.

لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەرد لە یاری بەرامبەر لایپزیگ لەلایەن كاماڤینگا و بێڵینگهامەوە لە یاری قۆناخی چارەكی كۆتایی ئەگەر مەدرید سەركەوتوو بێت لە گەیشتنیان بەو قۆناخە ئەوا ناتوانن بەشداری بكەن.

لە یاری چوون مەدرید بە تاكە گۆڵێكی براهیم دیاز یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button