یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی و ئێریك تێن هاخ راهێنەری مانچێستەر یونایتد بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی پرێمەرلیگ.
بۆ ئەو یارییە پێپ لە تواناكانی جاك گرێلیش بێ بەش دەبێت و یاریكردنی ڤاردیۆلیش گومانی لەسەرە.
هەروەها لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی هەریەك لە هۆیلوند، مالاسیا، مارسیال، مارتینێز، شۆو، ماونت و وان بیساكا بێ بەش دەبێت و یاریكردنی هاری ماگوایەریش گومانی لەسەرە.
سیتیزن بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و مان یونایتدیش بە كۆكردنەوەی 44خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت.
Derby goals don't get much better than that! 💥 pic.twitter.com/ntMMMOa93S
— Manchester City (@ManCity) March 2, 2024
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسن
هێڵی بەرگری: وۆلكەر، ستۆنز ، دیاز، ئاكێ
هێڵی ناوەند: رۆدری ، كۆڤاسیچ ،دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: بێرناردۆ سێڵڤا ، هالاند ، فۆدین
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: دالۆت، لیندیلۆف، ڤاران، ئەمرابت
هێڵی ناوەند: ماینۆ، مەكتۆمینای، كاسیمیرۆ
هێڵی هێرشبردن: برۆنۆ فێرناندێز، راشفۆرد، گارناچۆ