ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی یامال نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستی لامین یامال نوێدەکاتەوە و داهاتووی مسۆگەر دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ لامین یامال گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەتسێرە لاوەکەی تا هاوینی 2030 نوێدەکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو چەند ناوێکی دیاری ریزەکانی یانە کاتالۆنییەکە جێبهێڵن، بەڵام بارسا هاندەرانی دڵنیا دەکاتەوە یامال یەکێک نابێت لەو ناوانە و لە یانەکە دەمێنێتەوە.

یامال ئێستا تەمەنی 16 ساڵالە و تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە، لە هاوینی 2025 تەمەنی دەبێت بە 18 ساڵ، ئەوکات بارسێلۆنا دەتوانێت بەشێوەیەکی یاسایی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

هاوکات لە سەرەتای ئەم مانگە دیکۆی پۆرتوگالی و بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا بەشداری پرۆگرامێکی کەناڵی Esport3 کرد و دووپاتی کردەوە کە دەستبەداری یامال نابن.

یامال ئێستا تەمەنی 16 ساڵ و نیوە، تا سێ وەرزی دیکە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام کە تەمەنی بوو بە 18 ساڵ گرێبەستەکەی نوێ دەکەینەوە.

یامال لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە، هاوینی رابردوو لە لایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە بانگهێشتی تیپی یەکەم کرا، هەر لە دەستپێکەوە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و هەمووانی سەرسامکرد.

لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 35 یاریی یانەکەی کردووە، 1,913′ خولەک یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button