ئینگلتەراگرنگترین

شەیتانە سوورەکان گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

راسموس هۆیلوندی دانیمارکی تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، راسمومس هۆیلوند تووشی پێکانی ماسولکە بووە، بەو هۆیە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر بە فولهام ناکات.

هەر بەپێی بەیاننامەکەی مانچێستەر، پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە دانیمارکییەکە بۆماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.

پێکانی هێرشبەرە 21 ساڵانییەکە گورزێکی کوشندەیە بۆ مانچێستەر، بەوپێیەی ناوبراو کەوتووەتە سەر رێچکەی گۆڵکردن و شەش یارییە بەدوای یەک گۆڵی کردووە.

هۆیلوند لەم ورزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 30 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە. هەروەها  لاوترین یاریزانی مانچێستەر یونایتدە لە مێژوودا، 6 یاری بەدوای یەک لە پرێمەرلیگ گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button