ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا: دوو شتمان بەرامبەر پۆرتۆ کەم بوو

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا روونیکردەوە، تیپەکەی مه‌ترسی پێویستی بۆ گۆلی پۆرتۆ نەبووە و ده‌بێت له‌ یاریگا خۆمان بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین.

ئارتێتا لە لێدوانێکدا بۆ تی ئێن تی سپۆرت گوتی، دەبێت زۆر باشتر یاریی بكه‌ین، ناتوانین بەو شێوەیە سەربکەوین، ئەگەر بمانه‌وێت بگه‌ینه‌ قۆناخی چارەکی کۆتایی، دەبێت لە بەرامبەرەکەت ببەیتەوە، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە ده‌بێت لە یاریگای ئیمارات بیکەین.

سەبارەت بە كێشه‌ی ئارسناڵ له‌ یارییه‌كه‌ گوتی، هەڕەشە و شەڕانگێزیمان کەم بوو، بەتایبەتی لەگەڵ تۆپ لە سێیەمی به‌شی كۆتایی یاریگادا، دەتوانین باشتربین، پێموایە ئەوان تیپێکی باش و ڕێکخراون لە ڕووی بەرگرییەوە زۆر باشبوون.

له‌ كۆتاییدا گوتی، یاریزانه‌كانمان لە رووی هێرشبەرییەوە یارییه‌كی خراپیان ئەنجامدا، هیچ تۆپێکمان ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر نه‌كرد، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ماوه‌ ده‌بێت زۆر باشتر ده‌ربكه‌وین.

بابەتی زیاتر

Back to top button