ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتایی ئەم وەرزە کیلیان ئێمباپێ پاریس سانجێرمان جێدەهێڵیت.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتڵێتیک دەیڤد ئۆرنیشتاین بڵاویکردەوە، کیلیان ئێمباپێ فەڕەنسی ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمانی ئاگادارکردووەتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە پاریس جێدەهێڵیت.

کیلیان لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە کۆتایی دێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە کارا ناکات و ئێستا کۆتا وەرزی خۆی لە پاریس بەسەردەبات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید لە گفتوگۆدایە، نیازی وایە پەیوەندی بە مێرێنگی بکات، بەڵام جارێ کەسە نزیکەکانی بە ئۆفەرەکانی مەدرید رازی نین، ئەمەش پڕۆسەکەی دواخستووە.

ئاتڵێتیک ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە چەند مانگی داهاتوودا بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری رۆیشتنی لە پاریس رادەگەیەنێت.

هاوکات مێرێنگی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، هەموو توانایەکی خۆی خستووەتە گەڕ تا ئاسکە فەڕەنسییەکە بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازێتەوە و پێرێز نزیکە لە بەدیهێنانی خەونە گەورەکەی خۆی و هاندەرانی یانەکەی.

جیا لە دەیڤد، هەریەکە لە رۆژنامەنووسانی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ، فابریس هۆکینز و زۆربەی سەرچاوە دیارەکانی ئەوروپا هەمان هەواڵیان دووپاتکردووەتەوە و کیلیان بڕیاری رۆیشتنی خۆی بە خلێفی راگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button