ئینگلتەرا

دان ئاشۆورس پۆستێکی باڵای مانچێستەر یونایتد وەردەگرێت

''مان یونایتد بەرگێکی نوێ دەپۆشێت''

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دان ئاشوۆرس بکاتە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێک پێشکەشی نیوکاسڵ یونایتد نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە سەرەتای هاوینی داهاتووەوە، ئەرکە نوێیەکەی لە ئۆڵدترافۆرد وەربگرێت.

پێشبینی دەکرێت دۆخەکە بەخێرایی پەرەبسەنێت، سەرچاوەکانی نزیک لە ئاشوۆرس دەڵێن، دان هیچ لاری لە پەیوەندیکردنی بە مان یونایتد نییە، چونکە هەیکەلیەتی نوێی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos، رێگە بۆ بەڕێوەبەری وەرزشی خۆش دەکات.

ئاشۆورس یەکێکە لە باشترین یاریزان دۆزەرەوەکان، چەندین یاریزانی لاوی دۆزیوەتەوە.

ئاشۆورس سەرەتای کاروانی پیشەگەری لەگەڵ پیتەربۆڕۆ یونایتد دەستپێکرد و لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2007 بووە بەڕێوەبەری هونەری وێست بڕۆمیچ ئالبیۆن.

دان ئاشۆورس لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەراوە کرد و رۆڵێکی باڵای لە پێشخستنی تیمی پیاوان و ئافرەتانی ئینگلتەرا گێڕا، لە ساڵی 2019-ەش بووە بەڕێوەبەری هونەری برایتن.

لە فێبرایەر/شوباتی ساڵی 2022 ئەرکی بەڕێوەبەری وەرزشی نیوکاسڵ یونایتدی وەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button