ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئالاڤێس

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا پێش یارییەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای مێندیزۆرۆزای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا.

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز پێش رووبەڕووبوونەوەی ئاڵاڤێس;

یارییەكی ئاڵۆز دەبێت، ئالاڤێس لە زۆر رووەوە زۆر باشن و سێ بردنەوەی لەسەر یەكیان هەیە، كارێكی زۆر باش لەگەڵ راهێنەر لویس گارسیا پلازا دەكەن، بەڵام ئێمە پێوویستمان بە سێ خاڵی یارییەكە هەیە.

دەربارەی پێكانەكانی یانەكەی گوتی:

ئێمە چەندین یاریمان لەسەر یەك كرد و كاتمان نەبوو بۆ چاكبوونەوە، 9-10یاریمان لە مانگێكدا كرد، ئەمەش وەڵامی پێوویست بۆ پێكانەكان، ئێمە كارێكی زۆر باش لەسەر ئەمە دەكەین، پێكانی زۆرمان هەیە و هۆكارەكەشی نەبوونی پشووە.

دەربارەی ڤیتۆر رۆكی گوتی:

لایەنی جەستەیی زۆر باشتر بووە، چونكە لە پێكانێكی درێژخایەن گەڕاوەتەوە، ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەو گۆڵەی كردی یارمەتی دەدا متمانە بەخۆبوون بەدەستبهێنێت، دەبێت وریا بین چونكە لە رووی جەستەییەوە پێوویستی بە كات هەیە.

سەبارەت بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی گوتی:

لیڤاندۆڤسكی بە تەواوی كار دەكات و هەمیشە چاویلە پێشكەوتن و یارمەتیدانی تیپەكەیە، دەبێت تۆپەكانی بۆ دابین بكەین و لە شوێنی خۆی بیهێڵینەوە، لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا رۆشناییەكەت كەم دەبێتەوە بەڵام دەبێت زیرەكانەتر یاری بكەیت، ئێمە یارمەتی دەدەینو ئەویش كراوەیە بۆ هەموو شتێك.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button