یاریگا –
لویس كاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕی سعودی هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت دوای ئەوەی چەكێكی بەهێزی بۆ گەڕایەوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیە گەڕایەوە مەشق و راهێنانەكان.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی پێكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆوە نەسر یارییە دۆستانەكانی چینی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ریازیەی سعودی، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی پێكانەوە لە مەشق و راهێنانەكان دووركەوتەوە، دووبارە گەڕایەوە راهێنانەكان.
ئەفسانە پۆرتوگالیەكە بەهۆی پێكانێكی ماسولكەییەوە نەیتوانی بەشداری لە یارییە دۆستانەكانی چین بكات.
بە كردنی 54 گۆڵ دۆن رۆناڵدۆ بوو بە گۆڵكاری ساڵی 2023 و پێش هەریەك لە هاری كەین، كیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاندی دایەوە.
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) January 26, 2024
چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەردوویانەی نەسر و ئینتەر مەیامی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی جارێكی دیكە رووبەڕووی یەك ببنەوە.