ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئاكێ خەونی پێپ گواردیۆلای بەدیهێنا

Yariga App

یاریگا-

ناتان ئاكێ، بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر سیتی كۆتایی بە نەفرەتییەكانی یاریگای تۆتنهام بۆ سەر پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی هێنا.

شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی سیتیزن لە لایەن ناتان ئاكێ لە خولەكی 88ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

بەو ئەنجامەش مانچێستەر سیتی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و تۆتنهامیش ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.

لە دوای شەش یاری و زیاتر لە 102 لێدان بۆ ناو گۆڵی سپێرز لەلایەن مانچێستەر سیتیەوە، دواجار ئاكێ كۆتایی بەو نەفرەتیەی گۆڵ نەكردن لە یاریگای تۆتنهام هێنا و توانی گۆڵی یەكەم پێشكەشی مان سیتی بكات.

لە لێدوانێكی پێشووتریدا ولە دوای بردنەوەی سێ نازناوەكە پرسیار لە گواردیۆلا كرا چ خەونێكت لەگەڵ مانچێستەر سیتی ماوە،لە وەڵامدا بەپێكەنینەوە گوتی: ” كردنی گۆڵێك لە یاریگای تۆتنهام ”.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بێرنلی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی پرێمەرلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button