ئینگلتەرا

یەکێکیتر لە پاڵێوراوەکانی شوێنگرەوەی کلۆپ ڕای خۆی خستە ڕوو بۆ وەرگرتنی پۆستەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندنێکی شۆکهێنەردا بۆ هاندەرانی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ ڕۆیشتنی لە یانەکە ڕاگەیاند و دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە کاروانە درێژەکەی ئانفیڵد کۆتایی پێ دێنێت.

گەر ڕاستەوخۆ دوای پەیامەکانی کڵۆپ، میدیاکان کەوتنە بڵاوکردنەوەی ناوی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە. لەوانە چابی ئالۆنسۆی ئیسپانی و، ستیڤن جێراردی ئینگلیزی و ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی.

چابی پابەندبوون و سەرنجی خۆی لەسەر لیڤەرکوزن جەخت لێ کردەوە و، هەموو ئەگەرەکان لەسەر دی زێربی مانەوە. بەڵام ئەویش لە وڵامی پرسیارەکانی سکای سپۆرتسدا وتی

هیچ دەنگوباسێک نییە لەو بارەیەوە. سەرنجم لەسەر کۆتایی وەرزەکەیە و لەسەر ئامانجەکانمان.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بەردەوام بوو لە قسەکانی و، لێدوانەکانی کلۆپیشی جەخت لێکردەوە کە پیشەکەیان وزەیەکی زۆری دەوێت و وتی

من لێی تێدەکەم. ئێمە باشترین پیشەمان هەیە، بەڵام ئێجگار قورسە. پێویستت بە وزەیە. هەموو ڕۆژ دەبێت پێشڤە بچیت. دەبێت ڕۆژ دوای ڕۆژ پێش بکەویت. ناتوانیت لە گەشە و لێکۆڵینەوە بوەستیت و بۆ بیرۆکەی نوێ، چونکە تۆپی پێ بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە.

دی زێربی و ئاستەکەی لەگەڵ برایتن پێشکەشی دەکات بەتایبەت کە یانەکەی وەک تیمێکی هێرشبەری دەرکەوتووە، ناوی بە چەند یانەیەکی دیکەوە دەبەسترایەوە، بەڵام ڕاگەیاندنەکەی کلۆپ ئەگەگەرەکانی چوونی دی زێربی زیاتر کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی ڕێدز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button