ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس پلانێكی نوێ بۆ مانەوەی ئێمباپێ دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

تا دێت مشتومڕەكان سەبارەت بە داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات زیاتر دەبێت.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

رۆژنامەنووس بن جاكۆبس لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، پاریس سانجێرمان كارتێكی زۆر گرنگ دەخاتە بەردەم كیلیان ئێمباپێ سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، ئەویش گرەنتی بەشداریكردنە لە پاڵەوانییەتی یۆرۆی 2024 و ئۆڵۆمپیادی پاریس لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یانە فەڕەنسیەكە موچەی ساڵانەی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گۆڵكارەكەی ئامادە كردووە.

لە راپۆرتەكەی هەمان رۆژنامەنوسدا هاتووە، كیلیان ئێمباپێ كەسانی نزیكی خۆی ئاگادار كردووەتەوە كە یاری بۆ یانەیەك ناكات رێگری لێ بكات لە بەشداریكردنی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد.

هەروەها تێری هێنری راهێنەری تیپی ئۆڵۆمپی فەڕەنسا دووپاتیكردەوە كە بە نیازە ئێمباپێ بانگهێشتی پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیاد بكات، ئەگەر بارودۆخ رێگەی پێ بدات.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە

لەم وەرزەی لیگ وەندا كیلیان ئێمباپێ 17 یاری كردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button