ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا: ناوبژیوانەكان بە ئاشكرا لە بەرژەوەندی مەدرید بڕیار دەدەن

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە توڕەییەوە باس لە بڕیارەكانی ناوبژیوان لە یاری نێوان ریال مەدرید و ئالمێریا دەكات.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالمێریای كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی موڤیستار لاپۆرتا گوتی:

بەم ئەنجامانە پێموایە خولەكە دادپەروەری تێدا نییە، نەك تەنیا لەم هەفتەیەدا، چونكە ئێمە بابەتەكەمان شیكردەوە، چەندین خاڵ هەیە كە ركابەرەكانمان بە سوود وەرگرتن لە هەڵەكانی ناوبژیوان بەدەستیهێناوە، ئێمە راهاتووین لەسەر ئەوە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئەمجارە شتەكان روونتر بوون، هەر بۆیەش سكاڵایەكی فەرمیمان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار كرد، لە سەرووی هەموو شتێكەوە من خەمی گڕ و تینی یاریزانەكانمە.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:

بەرامبەر ریال بێتیس یارییەکی باشمان كرد، شانازی بە شێوازی رۆیشتنی شتەکان دەکەین، بەڵام بینیم یاریزانەکان هەستیان بە نیگەرانی کرد سەبارەت بەو شتانەی لە بێرنابیۆ روویاندا، بێگومان ئێمەش وەك یانە دەبێت هەنگاو بنێین لەسەر ئەم بابەتە.

سەرۆكەكەی بارسێلۆنا گوتیشی: 

من سەرۆکێکم لەبەرامبەر بارودۆخەکاندا خۆم ناشارمەوە و باوەڕم وایە دەبێت دەنگم لەسەر ئەم بابەتە بەرزبکەمەوە، چونکە نادادپەروەری دەبینم، کاتێکیش ئەم نادادپەروەرییە دەبینین، ئیدانەى دەکەین، و دەمانەوێت کەسێك بەرپرسیارێتیەکە لە ئەستۆ بگرێت لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەسەر ئەو بابەتە و بڕیاردان بۆ راستکردنەوەی.

لە كۆتایشدا لاپۆرتا گوتی:

ئەگەر شتەكان بەم شێوەیە بەردەوام بێت زۆر ئەستەمە بگەین بە ئامانجەكانمان.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و ریال مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button