ئاسیاجامی ئاسیا 2023

عەلی دایی پاڵێوراوانی بەدەست هێنانی جامی ئاسیا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

عەلی دایی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران، پێی وانیە کە هەڵبژاردەکەی بتوانێت جامی ئاسیا بۆ جاری چوارەم بەرز بکاتەوە.

باشترین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئێران، لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، سەبارەت بە پێشبینیی پاڵەوانی ئەم کێبڕکێیە گوتی:

پێموایە یەکێک لە دوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و کۆریای باشوور جامەکە بەدەست دەهێنن. بەڵام تۆپی پێ هەرگیز پێشبینی ناکرێت.

سەبارەت بەوەی کە چانسی ئێران بۆ بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا نابینێت، عەلی دایی گوتی:

بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و هێزی رکابەرەکان، بەتایبەتی ئەو دوو تیپەی باسم کرد و ئەو ئامادەکاریانەی کە لە ئاستی پێویست دا نەبوون بۆ ئێران، بۆچوونی خۆمم گوت.

عەلی دایی سەبارەت بە پێشبینییەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردەکەی گوتی:

یاریزانی زۆر باش و شایستەمان هەیە و دەتوانن رکابەری هەڵبژاردە گەورەکان بکەن. من وەک ئێرانییەک حەزم لە دڵخۆشکردنی خەڵکە، بەڵام نابێت چاوەڕوانییەکان زیاد پێویست بەرزبکرێنەوە، چونکە ئامادەکارییەکانی ئەم دوو هەڵبژاردەیتر زۆر باشتر بووە.

عەلی دایی تاوەکوو ئێستا بە کردنی 14 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی جامی نەتەوەکانی ئاسیادا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button