جامی ئاسیا 2023عێراق

هەڵبژاردەی ئیدۆنیزیا دوای 16 ساڵ کۆتایی بە رێکۆردە رەشەکەی هێنا

یاریگا –

لەدوای 16ساڵ و 6 مانگ، هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا توانی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا گۆڵ بکاتەوە.

دوایین گۆڵی هەڵبژاردەی ئیدۆنیزیا لە جامی ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2007 بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە، دوای ئەوە هەڵبژاردەکە پشکی بەشداریکردنی لەم پاڵەوانێتییە وەرنەگرت.

گۆڵەکەی دوێنێی فێردینان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق لەدوای 16 ساڵ و 6 مانگ و یەک رۆژ کۆتایی بە ئاواتە بەدینەهاتووەکەی یاریزانانی ئیدۆنیزیا هێنا، هەرچەندە دواجار ئەم گۆڵە هیچ ئەنجامێکی بۆ ئەوان نەبوو و دوایین سەرکەوتنیشیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2007 نەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین.

ئیدۆنیزیا لە چوار قۆناغی بەشداریکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە گشتی 10 گۆڵی تۆمارکردووە، باشترین قۆناغی ئەم تیپەش دەگەڕێتەوە بۆ جامی 1996، کە چوار گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.

دوای 16 ساڵ، هەڵبژاردەی ئیدۆنیزیا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای کردەوە و خاوەنی بچووکترین تیپی پاڵەوانێتییەکە و و دوێنێ بەرامبەر شێرەکانی رافیدەین وەستێنرا، هەروەها پێویستە بزانرێت ئایا ئەم هەڵبژاردەیە دەتوانێت ئەمساڵ لە پاڵەوانێتییەکەدا سوپرایز دروست بکات یان وەک وەرزەکانی پێشوو لە پاڵەوانێتییەکە دووردخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button