ئاسیاگرنگترین

ئوسامە سەرکردایەتی یەکەم بردنەوەی عێراقی کرد

یاریگا

هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریی خۆی، لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێندەنوسیا بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

سەرەتا لە خولەکی 17 موهەنەد عەلی، توانی گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکات و هەڵبژاردەکەشی بە گۆڵێک پێشخست.

دوای ئەو گۆڵەی عێراقیەکان، لە خولەکی 37 مارسێلینیۆ توانی ئەنجامی یارییەکە، بۆ هەڵبژاردەی ئێندەنوسیا یەکسان بکاتەوە.

پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و لە حەوتەم خولەکی کاتی زیاد کراوی نیوەی یەکەم، ئوسامە رەشید، یاریزانە کوردەکەی عێراق، توانی گۆڵی دووەم بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

نیوەی دووەمیش یاریزانانی عێراق، لە خولەکی 75 توانیان لە رێگەی ئەیمەن حوسێن، گۆڵی سێیەم و کۆتایی بکەن.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی عێراق توانی بە بردنەوە دەست بە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بکات و لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانتیەکەش، بووە خاوەنی سێ خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button