ئینگلتەرا

ڕیال مەدرید دەتوانێت هاڵاند بە نرخێکی کەمتر بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلتەرا، یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیایە.

ڕۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانە شاهانەکە ئامانجی یەکەمیان بۆ هاوینی داهاتوو کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسایە، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەوکاتە هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن دەدەن.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی هالاند بۆ یانەکانی پرێمەرلیگ، نزیکەی 200 ملیۆن پاوەندە بەڵام بۆ یانەکانی دەرەوەی ئینگلتەرا نرخەکەی جیاواز و کەمترە.

ئاس زانیاری ئەوەشی دەستکەوتووە هەر کاتێک ڕیاڵ مەدرید بیەوێت هاڵاند بگوازێتەوە یانەکەی، ئەو کاتە دەتوانێت بەرامبەر نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ڕافائێلا پیمێنتا خانمە بریکاری ئێرلینگ هالاند پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی مێرنگی هەیە هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت گواستنەوەی هاڵاند بۆ یانە شاهانەکە ئەوەندە قورس نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button