
یاریگا-
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پاڵپشتی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، به‌ڵام یانه‌كه ناكرێته قوربانی هیچ كه‌س و گرووپێك.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی لەبارەی دۆخی ئێستای یانەی هەولێر رایگەیاند :’یانەی هەولێر یانەیەکی زۆر گرنگە، هیچ كاتێك حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر له پاڵپشتیكردنی یانه‌كه كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه، پاڵشتیه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت’.
https://www.facebook.com/ErbilSportClub1968/posts/pfbid02Gc6AQLpwg1atBqCxPpk9fvQzSRYD66sWrrkebzSdett3ozpPeETtgLPFCWsjGxqFl
گوتیشی :’ئەو پاڵپشتییەی سەرۆکی حکومەت لە یانەی هەولێری دەکات لە یانەکەیە كه ناسنامه‌ی شاره‌كه‌مانه، نەک کەسەکان، زۆرجاریش ناسنامەی کوردستان بووە، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كانیش سه‌رۆکوەزیران به‌رده‌وام پاڵپشتی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه’.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0Wqq1FwH4WQzL1HfKG4TC4PTBMRGYfHYqaF67MJc6Kuob3u1fcS4HJCwT4irNMJWpl
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی :’دوێنێ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر ئەنجام دا، جگە له گرفتی دارایی كه هه‌موو هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، لە خولی عێراقی ناحەقی بەرامبەر یانەکانی کوردستان كراوه، به‌هیچ جۆرێك حكومه‌تی عێراقی هاوكاری یانه‌كانی كوردستانی نه‌كردووه، لەکاتێکدا یانەکانی دیکە چوار ملیار دیناریان پێدراوە’.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی چارەنووسی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر گوتی :’جگە له كێشه‌ی دارایی، به دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌ی کارگێڕی یانەی هەولێر لەنێو خۆشیاندا گرفتیان هەیە، ئێمه به‌رده‌وام تاوتوێی دۆخی یانه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌ر بڕیارێك پێویست بێت ده‌یده‌ین، بۆ ماوه‌یه‌ك هەلێکمان پێداون بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن، به‌ڵام به چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفته‌كان یانه‌ی هه‌ولێر ناكرێته قوربانی هیچ كه‌سێك و گرووپێک’.