یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان چەند زانیاریەكی مەترسیداریان سەبارەت بە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی mediapartی فەڕەنسی چەند زانیاریەكی مەترسیدار و نهێنی سەبارەت بە یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات ئاشكرا كرد.
🚨🚨 Une enquête est en cours contre Pascal Ferré, ancien rédacteur en chef de France Football, car il aurait bénéficié de diverses largesses entre 2020 et 2021 !
Le PSG aurait fait du lobbying pour que Lionel Messi soit le vainqueur.
Un autre journaliste du Monde est également… pic.twitter.com/wYGtxi4GWG
— BeFootball (@_BeFootball) January 6, 2024
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پاڵپشتی لیۆنێل مێسیان كردووە، بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، پاسكال فیرێ، سەرنوسەری پێشووی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و بەرپرسی رێكخستنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵەكانی 2020 و 2021 سوودی لە یانەی پاریس سانجێرمان وەرگرتووە.
بەپێی زانیاریەكانی mediapart، پاسكال سوودی لە بانگهێشتكردنی بۆ یارییە گەورەكانی وەك پاریس و دۆرتمۆند وەرگرت، هەروەها بەدەستهێنانی گەشتێكی تایبەتی بۆ قەتەڕ لەگەڵ پێدانی هەموو خەرجییەكان كە لەلایەن حكومەتی قەتەرەوە.
لە درێژەی راپۆتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، هەموو ئەو فشارانە و خەڵاتانە بۆ ئەوە بووە كە مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، لە پەیامێكدا كە یەكێك لە ئەندامانی ئیدارەی پاریس سانجێرمان بۆ ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكەی ناردووە، تێیدا هاتووە; ” فشار دەخەینە سەریان، با نانی نیوەڕۆ لەگەڵ پاسكا بخۆین”.
هەروەها لە دوای ئەوە، پاسكال فیرێ بوو بە بەڕێوەبەری راگەیاندنی تیپی یەكەمی پاریس سان جێرمان.
🚨🚨 Le PSG aurait économisé entre 67 M€ et 224 M€ d'impôts envers la France lors du transfert de Neymar en 2017 grâce à l'intervention de Gérald Darmanin !
Il était le ministre des comptes publics à l'époque.
(@Mediapart) pic.twitter.com/MOGgTyc8Ke
— BeFootball (@_BeFootball) January 6, 2024
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، دارمانین یارمەتی پاریس سانجێرمانی داوە بۆ ئەوەی لە پێدانی باج و خەرجییەكان دووربن، لە گواستنەوەی نێیمار لە ساڵی 2017.