جامی ئاسیا 2023گرنگترین

چۆن بلیتی یارییەکانی جامی ئاسیا بەدەستبهێنین و نرخیان چەندە؟

تەواوی وردەکارییەکان لەم بابەتە بزانە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی ئاسیا 2023 لە قەتەڕ، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەوادارانی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەزموونێکی نوێی چێژ وەرگرتن لە پاڵەوانیەتییە گەورەکان وەربگرن.

وەشانی هەژدەمی پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا لە 12ی یەنایەر/کانوونی دووەم دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی فێبرایەر/شوبات بەردەوام دەبێت.

24 هەڵبژاردە لە یاریگاکانی قەتەڕ، رکابەری لەسەر بە بەهاترین نازناوی کیشوەری ئاسیا دەکەن. هەڵبژاردەی قەتەڕ هەوڵی پارێزگاریکردن لە نازناوەکە دەدات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە ئیمارات، نازناوەکەی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەدەستهێنا.

10 هەڵبژاردەی عەرەبی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە دەکەن، هەڵبژاردەکانیش بریتین لە قەتەڕ، لوبنان، سووریا، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئوردن، بەحرێن، سعودیە و عومان.

هەڵبژاردەی ژاپۆن دەیەوێت ژمارەی نازناوەکانی ئاسیای بۆ پێنج نازناو بەرزبکاتەوە، چونکە ئێستا خاوەن زۆرترین نازناوی ئاسیاییە و تاوەکو ئێستا چوار جار بووەتە پاڵەوان.

لەلایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی سعودیە دەیەوێت ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن یەکسان بکاتەوە.

چۆنیەتی کڕینی بلیتی یارییەکانی جامی ئاسیا 2023

هێڵی فڕۆکەوانی قەتەڕی چەندین پاکێجی بۆ گەشتیارانی دەرەوەی قەتەڕ ئامادەکردووە. دەتوانیت لە یەک شوێندا، بلیتی یاری، فڕۆکە و شوێنی مانەوە دەستبەربکەیت. هەروەها زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی هاتووچۆی نێو قەتەڕ دەخاتە بەردەست. کلیک لێرە بکە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ژمارەیەک پاکێجی جیاوازی پاڵەوانیەتییەکەی بەردەست خستووە، نرخەکان بەراورد بە جامی جیهان زۆر کەمترن. پاکێجەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بریتین لە

  • تەواوی یارییەکانی هەڵبژاردەی قەتەڕ – 2170 دۆلار.
  • پاکێجی ڤی ئای پی (VIP) قۆناخی یارییەکی پێشکۆتایی – 600 دۆلار.
  • تەواوی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی و یاری کۆتایی – 4950 دۆلار.
  • پاکێجی هەڵۆ (سەیرکردنی چوار یاری جیواز و ئامادەبوون لە یاری کردنەوە و کۆتایی – بەگوێرەی داواکاری نرخ دادەندرێت.
  • پاکێجی یاریگا (دەتواندرێ تەواوی یارییەکانی یاریگایەک دەستنیشان بکرێت و لە شوێنی VIP سەیری یارییەکان بکەیت – بەگوێرەی داواکاری نرخ دادەندرێت.
  • پاکێجی یاریگا + یاری کردنەوە و کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە – بەگوێرەی داواکاری نرخ دادەندرێت.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە سەیری تەواوی وردەکاری پاکێجەکان بکە. هەروەها دەتوانیت بلیتی هەر یارییەکی دڵخوازت، لەم لینکە بکڕیت.

تێبینی: بۆ کڕینی هەر بلیتیێک، پێویستە کاردی هەیا (Hayya Card)-ت هەبێت. چونکە هەیا کارد وەک ڤیزای چوونە ژوورەوەی قەتەڕ کاری پێدەکرێت. لەم لینکەوە داوای هەیا کارد بکە.

کڕینی بلیتی یارییەکان زۆر سادەیە، تەنیا پێویستە ناوی خۆت لە پلاتفۆرمی کڕینی بلیتەکان تۆمار بکەیت، دواتر پاکێجی خوازراو و یارییەکە بکڕیت. هەروەها شێوازەکانی پارەدان زۆر بەڕوونی دیارن، لە کاتی کڕینی هەر بلیتێک، بە ڤێرژنی ئەلیکترۆنی بلیتەکەت پێدەگات و دواتر دەتوانیت کاردی هەیا بەدەستبهێنێت.

نرخی یارییەکانی جامی ئاسیا 2023

  • بلیتی یاری کردنەوەی نێوان قەتەڕ و لوبنان: نەماوە
  • نرخی بلیتی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان: 6 بۆ 16 دۆلار.
  • نرخی بلیتی یارییەکانی قۆناخی 16: 6 بۆ 16 دۆلار.
  • نرخی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی: 8 بۆ 27 دۆلار.
  • نرخی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی: 8 بۆ 27 دۆلار.
  • نرخی یارییەکانی یاری کۆتایی: لەسەر پلاتفۆرمی فرۆشتنی بلیتەکان نەماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button