ئینگلتەراگرنگترین

دی زێربی بە بانگهێشتکردنی میتۆما شۆک بووە

''دەبووایە چوار بۆ شەش هەفتە پشوو بدات''

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی، بەڕێوەبەری هونەری برایتن بە بانگهێشتکردنی کاورو میتۆما بۆ هەڵبژاردەی ژاپۆن شۆک بووە.

ئەستێرە ژاپۆنییەکە تووشی پێکان بووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرەتایی، میتۆما بۆ چەندین هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام هاجیمی مۆریاسو، راهێنەری سامۆرای، میتۆمای بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیا 2023 بانگهێشتکردووە.

میتۆمای 26 ساڵان لە یاری برایتن بەرامبەر کریستال پاڵاس 1-1 تووشی پێکان بوو، دی زێربی بە بانگهێشتکردنی شۆک بووە.

بەڕاستی بە بانگهێشتکردنی میتۆما شۆک بووم، تیمی پزیشکی تیمەکەم پێی گوتم، میتۆما پێیوستی بە چوار بۆ شەش هەفتەیە، تاوەکو جارێکی دیکە یاری بکاتەوە. بەلای منەوە زۆر ئەستەمە بتوانێت بەشداری لە یارییەکانی جامی ئاسیادا بکات. بەڵام من هاندەری میتۆما و تەواوی یاریزانانی خۆمم. ئەگەر بتوانن یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەن، ئەوە زۆر دڵخۆش و شەڕەفمەند دەبم.

ژاپۆن یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی پێنجەمین نازناوی جامی ئاسیا. پێشتر لە ساڵانی 1992,2000,2004 و 2011 نازناوەکانی بردووەتەوە.

هەڵبژاردەی ژاپۆن لە کۆمەڵەی چوارەمدا شانبەشانی هەڵبژاردەکانی عێراق، ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button