
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” IFFHS ” ریزبەندی باشترین گۆڵكارەكانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

لە پلەی یەكەم كریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆرتوگالی و ئەستێری یانەی نەسری سعودی دێت بە تۆماركردنی 54 گۆڵ لە ساڵی 2023دا.
ریزبەندی باشترین گۆڵكارانی ساڵی 2023:
| یاریزان | یانە | گۆڵ |
| 1- كریستیانۆ رۆناڵدۆ | نەسر | 54 |
| 2- كیلیان ئێمباپێ | پاریس سانجێرمان | 52 |
| 3- هاری كەین | تۆتنهام | 52 |
| 4- هالاند | مانچێستەر سیتی | 50 |
| 5- گاربان كۆگلن | كاشمێری | 42 |
| 6- لوكاكو | رۆما | 40 |
| 7- دێنیس بۆوانگا | لۆس ئانجلێس | 40 |
| 8- گێرمان كەنۆ | فلومینێنزی | 40 |
| 9- بارناباس ڤارگا | پاكس | 39 |
| 10- سانتیاگۆ خیمینێز | فاینۆرد | 39 |



