ئینگلتەراجامی ئاسیاگرنگترین

گفتۆگۆیەكی كراوە لەگەڵ جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ لە ستۆدیۆی بی ئێن سپۆرت بۆ شیكردنەوەی یاری نێوان قەتەر و سعودیە لە یاریەكانی كۆمەڵەی شەشەمی جامی ئاسیای ٢٠١٩ ، كە بۆ یەكەمجار دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە مانچستەر یۆنایتد لەو كەنالە دەركەووت.

باس لە داهاتووی دەكات و ناكۆكیەكان لەگەڵ هاوڕێ كۆنەكانیدا سپێشەڵ وەن دەستی بە قسەكانیكرد و ووتی: ئەمڕۆ ویسلی شنایدەر لە دەوحە بوو ، سڵاوم هەیە بۆی بەڵام. هەواڵەكان باش نیە بەوشێوەی ئێمە ئەمانەوێت ، ئێمە هەواڵی خراپمان لایە ، چونكە هیچ پەیوەندیەكی باش ناینین لە نێوان ڕاهێنەر و یاریزانەكاندا

وە درێژەی بە قسەكانیدا و ووتی: ئێستا ڕاهێنەر پەیكەر و. پشتیوانی دەوێت لەلایەن یانەكەوە كارەكان تەواو سەخت بووە سەبارەت بە پەیوەندیەكان لەگەل یاریزانەكاندا هەموو یانەیەك پێویستە نوێنەرێكی هەبێت بۆ پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەكاندا بۆئەوەی ئیش و كارەكان ڕێك و پێك بێت ، ڕاهێنەر تەنها ڕاهێنانی لەسەرە نەك تێبینی و پاراستنی ڕێكخستنەكان.

وە سەبارەت بەو جیاوازیەی لە نێوان یاریزانەكانی پێشتر و. ئێستا هەبووە : ئەمڕۆ یاریزانەكان هێزێكی كەمیان هەیە ، ئیش و. كارەكان دەكەوێتە سەر یانەكە ، فێرگسۆن پێشتر ووتی كە ڕۆشتنی بێكهام لە مانچستەر یۆنایتد لەبەرئەوە بوو كە هەستی كرد كە خۆی گرنگترە لە یانەكە ، لەبەر ئەوە پێویستە كە بفرۆشرێت ، ئەمڕۆ ئەوە پەیڕەوناكرێت ، ئەو هاوسەنگیە ئێستا بوونی نیە ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە یاریزانەكانی ڕابردوو لەوانەی ئێستا باشترن ، بۆ نمونە كاتێك باوكم داوای لێكردم بۆ كڕینی ڕۆژنامەیەك ڕۆشتم بە بێ ئەوەی هیچ بڵێم ، ئێستا مناڵەكان ئەپرسن بۆچی، ئەمە كەمتەرخەمی ڕێكخستن ناگەیەنێت بەڵام بیركردنەوەیەكی نوێیە ، ئەمڕۆ بەرپرسیاریەتی كەمترە بۆ بەشداریكردن لە هەڵگرتنیدا ، ئەوە كاری منە ، هیوادارم ڕاهێنەرە لاوەكان. ئاستێكی باش پێشكەش بكەن.

وە سەبارەت بە باشترین یانە ڕاهێنانی پێكردبن : ئینتەری ئیتاڵی ، لەبەر هۆكارێكی ئاسان ، هەموو شتێكمان بەدەستهێنا لەگەل ئەو یانەدا.

هەروەها پرتوگالیەكە كۆتایی بە. قسەكانی هێناو ووتی: من ئێستا شیكەرەوەم ، ڕێز لە كارەكەم دەگرم ، بەڵام كەس نازانێت چی هەیە لە پشتی ڕووداوەكانەوە، پێویستە زانیاریەكان لەبەردەم. شاشەكان بڕوات، دەزانم ئەوە قورسە.

لەبەر خراپی ئەنجامەكانی جۆزێ مۆرینهۆ دەستی لە ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سورەكان كێشایەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close