ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکات

''لیڤەرپوول لە مانچێستەر سیتی باشترە''

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی پێی وایە لیڤەرپوول ئامادەترە بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ.

مان سیتی بە ئەنجامی 2-0 لە شێفیڵد یونایتدی بردەوە، هەرچەندە دووەم بردنەوەی سیتییە لە شەش یاری رابردوودا. لە دوای یارییەکە گواردیۆلا لێدوانێکی جێی سەرنجی بۆ تۆڕی هەواڵی BBC دا

کێبڕکێیەکە زۆر توندە، ئێمە باشترینی پرێمەرلیگ نین، بەڵکو لیڤەرپوول باشترە. چەند یاریزانێکی پێککراومان هەبوو، ئەمەش کێشەی بۆ دروست کردین. وەرزی رابردوو نازناوی زۆر و گرنگمان بەدەستهێنا، ئاستی تیمەکە زۆر باشە. ئێستا پێویستیمان بە پشووە، سەختییەکانی یارییەکانی مانگی یەنایەر کەمترن لە مانگی نۆڤێمبەر و دیسێمبەر.

مان سیتی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە و لە کێبڕکێیەکی توندایە لەگەڵ یانەکانی لیڤەرپوول، ئاستۆن ڤیلا و ئارسیناڵ. رێدز بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ پێشەنگە لە چەند وەرزی رابردوودا، بەردەوام رکابەری یەکتریان کردووە

سیتی هەشت یاری بوو نەیتوانیبوو پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی بکات، دوا کلین شیتی مانچێستەر سیتی لە 29ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بوو.

مان سیتی دوو هەفتە پشوو دەدات، تەنیا لە 7ی مانگی داهاتوو لە جامی FA بەرامبەر هەدەرسفیڵد یاری دەکات و 13 هەمان مانگ لە پرێمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button