ئاسیاسعوودیەگرنگترین

سعوودیە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی یاریی جامی سوپەری تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دەستەی وەرزی ریاز روونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی یاریی جامی سوپەری تورکیای بڵاوکردەوە، کە وابڕیاربوو لە شاری ریاز لە سعوودیە بکرێت.

دوای ئەوەی بەفەرمی بەڕێوەچوونی یاریی جامی سوپەری تورکیا لە سعوودیە هەڵوەشانەوە، کە وابڕیاربوو لە نێوان فێنارباهچێ و گاڵاتەسەرای لە ریاز بەڕێوە بچێت، دەستەی وەرزی ریاز لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’ئێمە لەگەڵ لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لەسەر ئەوە رێککەوتبووین سروودی نیشتیمانی تورکیا لەناو یاریگا لێ بدرێت، ئاڵای تورکیا بەرز بکرێتەوە، رێککەوتبووین یارییەکە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ بەڕێوە بچێت، بەڵام بەداخەوە یانەکانی فێنارباهچێ و گاڵاتەسەرای بەوە رازی نەبوون، بۆیە بووە هۆی ئەوەی یارییەکە هەڵبوەشێتەوە’.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان، بەهۆی ئەوەی هەردوو یانەکەی تورکیا سووربووینە لەسەر ئەوەی یاریزانەکانیان وێنەی کەماڵ ئەتاتورک سەرۆکی پێشووی تورکیا لەسەر درێسەکانیان بێت، ناکۆکی لە نێوان بەرپرسانی تۆپی پێی سعوودیە و تورکیا دروستبووە و بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە.

وابڕیاربوو شەوی هەینی کاتژمێر 20:45 فێنارباهچێ و گاڵاتەسەرای لە جمای سوپەری تورکیا بەیەک بگەن، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەسەر شێوازی پرۆتۆکۆڵی یارییەکە، سەرەڕای ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر لە یاریگای ئەوەڵ پارک لە ریاز، یارییەکە هەڵوەشایەوە و یاریزانانی هەردوولا ئامادە نەبوون بێنە یاریگا.

وەرزی رابردوو فێنارباهچێ بۆ جاری بیست و سێیەمین بووە پاڵەوانی خولی نایابی تورکیا، گاڵاتەسەرای بۆ جاری حەفتەمین بووە پاڵەوانی جامی تورکیا و وابڕیاربوو هەردوو یانەکە لە سعوودیە بۆ یەکلاکردنەوەی سوپەری تورکیا بەیەک بگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button