ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گاڵاتەسەرای لەسەر گرێبەستە گەورەکانی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بەردەوام دەبێت

ئەستێرەیەکی سێریا ئەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

گاڵاتەسەرای تورکی دەیەوێت لەم هاوینە چەند گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکات و دوای گواستنەوەی لیرۆی سانێ، هەوڵی گواستنەوەی چالهانۆغلۆ دەدات.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی هاکان چاڵهانۆغلۆ دەچێتە ئیستەنبۆڵ بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی گاڵاتەسەرای تورکی کۆببێتەوە و لەبارەی چوونی ناوەڕاستکارە تورکەکە گفتوگۆ بکەن.

پەیامنێرەکەی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام گاڵاتەسەرای دوای گواستنەوەی لیرۆی سانێ لە بایرن میونشنەوە، دەیەوێت مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە بارسێلۆنا و هاکان چاڵهانۆغلۆ لە ئینتەر میلان و ئیلکای گۆندوگان لە مانچێستەر سیتییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی و پارێزگاریش لە ڤیکتۆر ئۆسیمێن بکات کە بەخواستن لە یانەکەیە.

پڵاتفۆڕمی 433 ئاشکرایکردووە، چاڵهانۆغلۆ رەزامەندیی دەربڕیوە بگەڕێتەوە تورکیا و یەکێکە لە هاندەرە سەرسەختەکانی گاڵاتەسەرای و ئامادەیی دەربڕیوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ناوەڕاستکارە 31 ساڵانەکە هاوینی 2012 لە ئەیسی میلانەوە روویکردە ریزەکانی ئینتەر میلان و بە درێسی نێرادزۆری لە 182 یاری 38 گۆڵ و 32 ئەسیستی کردووە، هاوینی 2017 لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانەوە کردووە و پێشتریش لە هامبۆرگەوە دەستی بە یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button