سێرجی ڕۆبێرتۆ دەیەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت
یاریگا
سێرجی ڕۆبێرتۆ، یاریزانی ئیسپانی بارسێلۆنا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەڵۆنی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکەی بڵاوگرانا سەرەڕای ئەوەی کەمترین موچە لە ڕیزەکانی یانەکەی وەردەگرێت و سەرکردەی یەکەمی تیپەکەیەتی، بەڵام ئامادەیە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی جارێکی دیکە مووچەکەی کەم بکاتەوە.
یاریزانەکەی بارسێلۆنا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی هیچ هەوڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.
سپۆرت ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە ڕەنگە چاڤی راهێنەری بارسا، حەز بە مانەوەی سێرجی ڕۆبێرتۆ بکات، بەڵام کێشە گەورەکەی بڵاوگرانا مووچەی یاریزانەکە و هەروەها تێچووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی ئەویش بە هۆی ئەو کێشە داراییانەی بەم دواییە ڕووبەڕووی ئەو یانەیە بوونەتەوە.