ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مه‌درید ده‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی درێژبكاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا-

یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی تۆنی كروس بۆ ماوه‌ی سالێك درێژبكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی ڕیال مه‌درید داوا له‌ تۆنی كروس ده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه‌، كه‌ له‌ 30ی حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی دێت، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ لووتكه‌ی ئاستی واز له‌یاریكردن بهێنیت.

 

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ریال مه‌درید به‌هۆی گرفتی زۆری پێكانی یاریزانه‌كانی ترسی له‌ دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ یاریزانه‌كانی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ بۆ سالێكی تر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام بیت.

ماركا دووپاتیكردۆته‌وه‌، كروس بیر له‌ وازهێنان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كارگێری یانه‌ی شاهانه‌ ناچار ده‌كات چاوه‌ڕێی كۆتایی وه‌رزبكه‌ن، تاكو یاریزانه‌كه‌ رازی بكه‌ن به‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سالێكی دیكه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button