ئه‌وروپایاریگا

بە بەهاترین یاریزانانی جیهان دیاریکران، بێڵینگهام لە تەنیشت هالاند و ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید، توانی بە بازدانێکی مێژوویی بگاتە ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ و لەگەڵ ئەم دووانەدا بووە بەنرخترین یاریزانی جیهان.

ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت لیستی بەنرخترین یاریزانەکانی جیهانی ئاشکرا کرد و دەرکەوت کە جود بێڵینگهام لەگەڵ هالاند و ئێمباپێ بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی یەکەمدان. جود لە یانەی بێرمینگهام سیتی بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ بوو و دوای پەیوەندی کردنیشی بە دۆرتمۆند بەهای بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەوە.

ئەستێرەیە ئینگلیزیەکە لە میرکاتۆی هاوینەدا بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید ئیسپانییەوە کرد. جود ئەوەندە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە کە ئێستا بەهاکەی بە 180 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت. جود لە 21 یاریدا لەگەڵ ریال مەدرید 17 گۆڵ و 5 ئەسیستی تۆمارکردووە.

ڤینیسیۆس جونیۆر بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ و بۆکایۆ ساکا لە ئارسناڵ بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ و جەمال موسیالا و فیل فۆدن و لاوتارۆ مارتینێز و ئۆسیمین و دێکلان رایس و رۆدری و هاری کەین بە بەهای 110 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەم دان. هەروەها بەهای رۆدریگۆ گۆس گەیشتووەتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

بەهای یاریزانان بە پێی ترانسفێرمارکێت

خاڵی سەرنجڕاکێش لەم لیستەدا دابەزینی بەهای 9 یاریزانی بارسێلۆنایە. پێدری لە 100 ملیۆنەوە بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە، دی یۆنگ لە 90 بۆ 80، رافینها لە 60 بۆ 50، فیلیکس و کانسێلۆ لە 50 بۆ 40 و لیڤاندۆڤسکی لە 30 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دابەزیون.

کۆی گشتی بەهای یانەی ریال مەدرید بە 1040 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت کە 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنا زیاترە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button