ئاسیاسعوودیەگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ژمارەیەك پێش ئێرلینگ هالاندی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعوودی پێش ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دایەوە.

شەوی رابردوو نەسر لە یاریگای ئەوەل پارك میوانداری ئیتیفاقی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی نەسر لەلایەن ئەلێكس تێلێس، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ و كریستیانۆ رۆناڵدۆوە تۆمار كران.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە دۆن رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا بۆ 17 گۆڵ بەرز كردەوە.

ئەفسانە پۆرتوگالییەكە ژمارەی گۆڵەكانی لە ساڵی 2023 بۆ 51 گۆڵ بەرز كردەوە بەوەش پێش ئێرلینگ هالاندی نەرویجی كەوت كە خاوەنی 50 گۆڵە لەو ساڵەدا.

هەروەها بە جیاوازی گۆڵێك لە دوای هاری كەین و كیلیان ئێمباپێوە دێت كە خاوەنی 52 گۆڵن لە ساڵی 2023دا.

گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ لەم وەرزەدا و لە 21 یاریدا بۆ نەسر توانیویەتی 21 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button