یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە سعودیە ڕووبەڕووی یانەی فلۆمینیسی بەرازیلی بووەوە.
یانە ئینگلیزییەکە وەکو پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەورووپا، بۆ جاری یەکەم بو بەشداری یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بکات و توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام ڕکابەرە بەرازیلیەکەی تووشی دۆڕان بکات و ببێتە پاڵەوان.
کەمتر لە خولەکێک بە سەر یارییەکە تێپەڕی کردبوو کاتێک یاریزانانی سیزن هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانە بەرازیلیەکە و جولیان ئاڵڤارێز هێرشبەری ئەرجێنتینی توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکات.
یاریزانانی مان سیتی بەردەوامبوون لەسەر هێرشەکانیان و لە خولەکی 27 نینۆ بەرگریکاری فلۆمێنینسی بە هەڵە، گۆڵی دووەمی یارییەکەی لە دژی یانەکەی و لە بەرژەوەندی ستیزن کرد.
نیوەی دووەمیش سەربازەکانی پێپ گواردیۆلا توانیان، دووجاری دیکە لە رێگەی فیل فۆدین و جولیان ئالڤارێز، تۆڕی گۆڵی رکابەرەکەیان بهەژێنن و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
بەم شێوەیە مانچێستەر سیتی، بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا، دوای بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ و جامی ئینگڵتەرا و سوپەری ئەوروپا و چامپیۆنزلیگ، توانی ناسناوی مۆندیالی یانەکانیش لە ساڵی 2023 بەدەست بێنێت.