ئه‌وروپائیسپانیاجیهانگرنگترین

سوپەرلیگ کەیسەکەی بردەوە؛ دادگای ئەوروپا لەدژی یوێفا و فیفا بڕیاریدا

Yariga App

یاریگا –

دادگای دادی ئەوروپا لە بەرژوەندی سوپەرلیگ بڕیاریدا و یوێفا و فیفای بە ‘خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات’ تاوانبار کرد.

دادگای دادی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ لەبارەی ئەو سکاڵایانەی لەلایەن فیفا و یوێفا و سوپەرلیگەوە لەسەر یەکتری تۆماریان کردبوو بڕیاریدا، دادگای ئەوروپا هەریەکە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تاوانبار کرد، دادگا بڕیاریدا یوێفا و فیفا مافی ئەوەیان نەبووە لە ساڵی 2021 رێگا لە دامەزراندنی پاڵەوانێتی سوپەرلیگ و بەشداریکردنی یانەکان لەو پاڵەوانێتییە بگرن.

دادگای دادی ئەوروپا رایگەیاندووە :’یاساکانی فیفا و یوێفا لەبارەی وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختە بۆ رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی وەک سوپەرلیگ، پێچەوانەی یاساکانی یەکێتیی ئەوروپایە و لەگەڵ یاسای کێبڕکێ و ئازادی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان هاوتەریب نییە’.

یاساکانی فیفا و یوێفا لەبارەی وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختە بۆ رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی وەک سوپەرلیگ، پێچەوانەی یاساکانی یەکێتیی ئەوروپایە و لەگەڵ یاسای کێبڕکێ و ئازادی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان هاوتەریب نییە.

بەگوێرەی یاساکانی فیفا و یوێفا بێت، هەر پڕۆژەیەکی تۆپی پێی نوێ، پێویستی بە رەزامەندی پێشوەختەی ئەوان هەیە و رێگە لە یانە و یاریزانان دەگیرێت، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە بکەن. ئەم رێسایانە یاسایی نین. هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ فیفا و یوێفا بۆ ئەم کەیسە نییە.

بەهەمان شێوە، ئەو رێسایانەی رێگە بە فیفا و یوێفا دەدەن، کۆنتڕۆڵی تایبەتی بابەتی بازرگانی و مافەکانی پەیوەندیدار بەم کەیسەوە بکەن، کۆتوبەند لەسەر رکابەری دروست دەکات، چونکە گرنگییەکی زۆری بۆ میدیا، بەکاربەر و بینەرانی تەلەڤزیۆنی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هەیە.

ساڵی 2021 لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی پڕۆژەی سوپەرلیگ بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز راگەیاندرا، بەڵام دواتر زۆربەی یانەکان لە پڕۆژەکە کشانەوە، یانەی یۆڤێنتۆس دوایین یانە بوو لەو پاڵەوانێتییە بکشێتەوە، تەنیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەو پڕۆژەیە ماونەتەوە و بڕیارەکەی دادگا لە قازانجی ئەو دوو یانە ئیسپانییە دەبێت.

کۆمپانیای دامەزرێنەری سوپورلیگ هەرزوو دوای بڕیارەکەی دادگا رایگەیاند :’کۆتاییمان بە قۆرخکارییەکانی یوێفا و فیفا هێنا’. ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک رایگەیاندووە :’بڕیارەکەی دادگا لە بەرژەوەندیی سەپەرلیگ مێژووییە، ئەم بڕیارە تۆپی پێ دەگۆڕێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button