ئینگلتەراگرنگترین

پەرلەمانی بەریتانیا بۆ حکومەت: پێویستە دیاردەی قومارکردن لە پرێمەرلیگ کەمبکرێتەوە

''قومارکردن کاریگەری لەسەر منداڵان و کۆمەڵگە دروستکردووە''

Yariga App

یاریگا –

چەند پەرلەمانتارێکی بەریتانیا، داوا لە پرێمەرلیگ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەن، رێژەی رێکلام کردن بۆ قومارکردن کەم بکەنەوە.

لیژنەی کولتوور، میدیا و وەرزشی پەرلەمانی بەریتانیا، راپۆرتێکی تێروتەسەلی لەبارەی کاریگەری رێکلامی قومارکردن لەسەر کۆمەڵگە و بە تایبەتی منداڵان ئامادە کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، تەنیا لە شەش یاری پرێمەرلیگدا، نزیکەی حەوت هەزار پەیامی قومارکردن بڵاوکراوەتەوە.

لیژنەکە رووی دەمی داواکارییەکانی لە حکومەت دەکات، تاوەکو رێژەی رێکلامکردن بۆ قومارکردن لە یارییەکانی پرێمەرلیگدا کەمبکاتەوە. کاڕۆلین دینێنئەیج، سەرۆکی لیژنەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە

لە کاتێکدا نابێ رێکخستنەوەی قومارکردن کاریگەرییەکی بێهاوتا لەسەر ئازادی بەسەربردنی کاتی تاک بکات، بەڵام ئەو کات بەسەربردنەی کێشە دروست نەکات. بەڵام پێویستە قەڵخانێک بۆ پاراستنی منداڵان و خەڵکی بێ ئەزموون دروست بکەین. چونکە زۆرجار لە رووداوە وەرزشییەکاندا، رێکلامی گەورەی کۆمپانیاکانی قومارکردن دەبینین.

لە راپۆرتەکەی لیژنەی وەرزشی پەرلەمانی بەریتانیادا هاتووە، دوای چاودێریکردنی 10 یاری پرێمەرلیگ، لۆگۆی کۆمپانیاکانی قومارکردن زۆر بەڕوونی لەسەر درێسی هەندێ یانە دەرکەوتن، لە کۆی گشتی کاتی یارییەکاندا، بەڕێژەی 7% پەیامەکەیان گەیشتووەتە بینەران.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتی لیژنەکەدا هاتووە، پێویستە حکومەت کاری جدی بۆ رێگریکردن لە قومارخانەکانی ئۆنڵاین بکات، یاخود دەبێ رێکاری توند بۆ دوورخستنەوەی منداڵان لەو کارە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button