ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

ئینتەر مەیامی دیارییەکی تایبەتی پێشکەشی مێسی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر مەیامی دیارییەکی بە نرخ و تایبەتی پێشکەشی مێسی کردووە و دوو مانگی دیکە دیارییەکە بە دەست لیۆ دەگات.

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی رایگەیاندووە، رۆژی 15ـی فێبرایەر لە یارییەکی دۆستانەدا میوانداریی نیوئۆڵد بۆیزی ئەرجەنتینی دەکەن، کە ئەو یانەیە یانەی منداڵی لیۆنێل مێسییە و یانەیەکی تایبەتە لەلای لیۆ، پێش ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵی رووبکاتە بارسێلۆنا، لیۆ لەو یانەیە یاریی دەکرد.

پێشتر سێرخیۆ ئەگوێرۆ هاوڕێی مێسی لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو، مێسی ئارەزوو دەکات پێش وازهێنانی لە یاریکردن بگەڕێتەوە یانەی نیوئۆڵد بۆیز کە ئەو یانەیە دەکەوێتە شاری رۆزاریۆ شوێنی منداڵی لیۆ.

جگە لە مێسی، تاتا مارتینۆ راهێنەری ئێستای ئینتەر مەیامیش پێشتر سێ جار لەو یانە ئەرجەنتینییە یاریی کردووە و ساڵەکانی 2012 تا 2013 راهێنەرایەتی یانەکەشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button