ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆسیمین و ناپۆلی دوابڕیار دەدەن

پارتێنۆپی دەیەوێت ئەستێرە نایجێرییەکە بپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نزیکە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، ئۆسیمین و ناپۆلی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەبێتە 130 ملیۆن یۆرۆ.

لەم وەرزەدا، ئەستێرە نایجێرییەکە شەش گۆڵی لە 11 یاریدا کردووە و یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یانە ئیتاڵییەکە. هەرچەندە تاوەکو ئێستا واژۆی نەکردووە، بەڵام ئەمە بە گورزێکی کوشندە بۆ چێڵسی دادەندرێت، چونکە راپۆرتەکان باسیان لە ئامادەکاری ئۆفەرێکی گەورەی بلوزیان بۆ ئۆسیمین دەکرد.

ئۆسیمین لە ساڵی 2020 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی لە لیلەوە پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد و لەوساتەوە، خۆی وەک یەکێک لە باشترین سەرەڕمەکانی ئەوروپا پیشانداوە.

هەرجەندە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی بە مانای تەواو مانەوەی لە پارتێنۆپی نابێت، چونکە چێڵسی ئامادەیە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی خەرج بکات و ئەمەش بە قازانجێکی گەورە بۆ ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس لێکدەدرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button