یاریگا –
عەباس عوبێد وەکو ئەوەی پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر کێشایەوە.
ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی نێوان دەستەی کارگێڕی و عەباس عوبێد، راهێنەرەکە دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر کێشایەوە، کە دوێنێ شەممە یانەکەی قەڵاومنارە لە یاریگای خۆی بەرامبەر قوە جەوییە لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق 4-1 دۆڕا.
رۆژی پێنجشەممە هەولێر لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەسرە دەبێتە میوانی مینا.