یاریگا

تایبەت بە یاریگا: ئاسۆ رۆستەم پەیوەندیی لەگەڵ راهێنەری تێکچووە و سبەی بەرامبەر تەڵەبە یەدەک دەبێت

راهێنەری لە لێدوانەکانی ناڕازییە و پەیوەندییان تێکچووە

پەیوەندیی نێوان ئاسۆ رۆستەم و عەباس عوبێد ساردی تێکەوتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، راهێنەرەکە بڕیاریداوە سبەی ئاسۆ رۆستەم لە یاریی بەرامبەر تەڵەبە یەدەک بێت.

دوای ئەوەی ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری یانەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گلەیی لە شێواز و تەکتیکی یانەکەی کرد، عەباس عوبێد راهێنەری یانەی هەولێر گلەیی لە قسەکانی کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، ئاسۆ پەیوەندیی لەگەڵ راهێنەرەکەی پچڕاوە، تەنانەت ئەو هێرشبەرە لەگەڵ پاسی شاندی یانەکەی گەشتی بەغدای نەکردووە و بە تەنیا بە ئۆتۆمبێڵی خۆی گەشتی کردووە.

https://www.facebook.com/ErbilSportClub1968/posts/pfbid02YvGHqGEBFUsSwo8phrD7tr2QSKAq1DNs7GFowdNNUeVeynezFdo1Q8CkjcoHB9xHl

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ بوو بایکۆتی راهێنانەکانی یانەکەیان کردبوو، رۆژی سێشەممە یاریزانانی هەولێر لەژێر سەرپەرشتی عەباس عوبێد دەستیان بە مەشق و راهێنان کردەوە، کە ئاسۆ رۆستەم لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’شێوازی یاریکردنی یانەی هەولێر لەگەڵ من ناگونجێت و لە سوودی من نییە، جگە لە یاریی بەرامبەر شوڕتە لە یارییەکانی دیکە ئاستمان خراپ بوو’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02PcSQdUaCKSy7zrQpKFPsQYAzGmg7QzEgrbrDM9z58HafyhFtsCy2wLDksYGW3Gy1l

ئاسۆ رۆستەم ئەم هاوینە بە خواستن لە شوڕتەوە گەڕایەوە ریزەکانی هەولێر، لەم وەرزە لەوەتەی گەڕاوەتەوە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە هیچ گۆڵێکی بۆ یانەکەی نەکردووە.

سبەی هەینی کاتژمێر 21:30 هەولێر لە گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی تەڵەبە.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/1343608956263392

بابەتی زیاتر

Back to top button