ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جێڕۆنا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جێڕۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری جێڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، گاڤی و ئینیگۆ مارتینێز بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ، كۆندێ، كریستێنسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: گوندۆگان، دی یۆنگ، پێدری

هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

جێڕۆنا بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 34 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button