یاریگا –
وەکو رێزێک بۆ گیانی قوربانیانی رووداوەکەی سۆران ئەمشەو یاریزانانی هەولێر و قوە جەوییە پێش یارییەکەیان بێدەنگ دەوەستن.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگەیاند :’بڕیاردراوه پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر قوە جەوییە له گه‌ڕی هه‌شتەمی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، وەکو رێزێک بۆ قوربانیانی رووداوەکەی شه‌وی ڕابردووی شاری سۆران، یاریزانانی هەردوولا چەند ساتێک بێدەنگ بوه‌ستن’.
شەوی رابردوو كاتژمێر 08:15 ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکی سۆران – چۆمان لە گەڕەکی جووندیانی سۆران کەوتەوە، بەگوتەی کامەران مەلا محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران، لە ئەنجامی رووداوەکە 21 کەس گەیێندرانە نەخۆشخانە و فریاکەوتنی قەزای ناوەندیی سۆران، 14 کەس گیانیان لەدەستدا.