سعودیەکان هیوایان بە مێسی ماوە
یاریگا
مایکل ئێمێنالۆ بەرێوەبەری وەرزشی خولی رۆشنی سعوویە، هێشتا هیوای بەوە ماوە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پەیوەندی بە خولەکەیانەوە بکات.
هاوینی رابردوو بەرپرسانی یانەی هیلال زۆر هەوڵیاندا مێسی رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، ئەو یانەیە ئامادەبوو پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بە خاوەنی 7 خەڵاتی باڵۆن دۆر بکات، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بڕیاریدا بچێتە ئەمریکا و پەیوەندی بە ئینتەر میامی بکات.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تۆپی پێی سعودیە هێشتا خەون بە گواستنەوەی لیۆ دەبینن. لە چاوپێکەوتنێکدا مایکل ئێمێنالۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی خولی سعودیە ڕایگەیاند، دەرگای خولی سعودیە بۆ یاریزانە دیارەکانی وەکو مێسی کراوەیە و دەڵێت
دەرگای خولی سعودیە کراوەیە بۆ هەموو ئەستێرەیەکی دیاری جیهان کە بیەوێت لێرە یاریی بکات. ئەگەر هەر نیشانەیەکی گرنگیدان لەلایەن ئەوانەوە یان هەر یەکێک لەو ئەستێرەکانەوە هەبێت کە دەیانناسین، ئێمە زۆرمان پێخۆشە بێینە ئەم خول و کار دەکەین بۆ هێنانی ئەوان