پێگەی هونەرە ئەلیکترۆنییەکان (ئی ئەی) پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی مانگی 11ی بۆ خولی ئەڵمانی بڵاوکردەوە و دەنیز ئونداڤی بە رەگەز کورد یەکێکە لە پاڵیوراوەکان.
مانگانە ئی ئەی سپۆرتس، باشترینەکانی خولە دیارەکان هەڵدەبژێرێت و هەڵسەنگاندنی تایبەتییان پێدەدات لە یاری ڤیدیۆیی ئێف سی سپۆرت (ناسراو بە فیفا).
دەنیز یاریزانی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆنی ئینگلیزییە و بە خواستن لە شتوتگارتی ئەڵمانی یاری دەکات. لە وەرزی ئەمساڵی بۆندزلیگا لە کۆی 10 یاری خاوەنی 8 گۆڵ و ئەسیستێکە . هەروەها لە مانگی 11دا لە سێ یاری خولەکە توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و گۆڵێکی دیکەش دروست بکات.
ئونداڤ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە بەڵام خێزانەکەی خەڵکی شاری ئورفەی باکوری کوردستانن. ناوبراو رەتیکردەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات و چاوی لەوەیە بانگهێشتی ئەڵمانیا بکرێت.
رکابەرەکانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بریتین لە
هاری کەین (بایەرن)
لیرۆی سانێ(بایەرن)
فریمپۆنگ (لیڤەرکوزن)
خاڤی سیمۆن(لایپزیگ)
گریماڵدۆ(لیڤەرکوزن)
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە دەنگ بە کوڕە کوردەکە بدەن : https://bundesligapotm.easports.com/