عێراقگرنگترین

ئەمجەد رازی بووە گۆڵکاری مێژوویی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بە تۆمارکردنی 178 گۆڵ

Yariga App

ئەمجەد رازی بە تۆمارکردنی 178 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

ئەمجەد رازی هێرشبەری یانەی هەولێر لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر نەفتی وەسەت بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەو گۆڵە ریکۆردی ساحب عەباسی شکاند و بە تۆمارکردنی 178 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی خولی نایابی عێراق (خولی ئەستێرەکانی ئێستا).

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0YQEeWdh86VAKwmMgVavVZCpFGv21PgSp2BBiZfzj5BthdGJxHZV3Kd5bc5HEVVESl?locale=pt_BR

ساحب عەباس هێرشبەری پێشووی یانەکانی زەوڕا، تەڵەبە و سەڵاحەدین لە مێژووی خولی نایابی عێراق 177 گۆڵی تۆمارکردبوو، کە تاوەکو ساڵی 2012 لە یاریکردن بەردەوام بوو.

ئەمجەد رازی (33 ساڵ) لەوەتەی ساڵی 2007 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق (خولی نایابی پێشوو) یاریی دەکات، لە ریزی یانەکانی قوە جەوییە و نەجەف و رائید یاریی کردووە و لەپێناوی شکاندنی ریکۆردی گۆڵکاری مێژوویی خولی نایابی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر کرد.

ئەمجەد رازی وەکو یاریزانی یەدەگ لە یاریی نەفتی وەسەت هاتە ناو یاریگا و بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی هەولێری کرد، کە هەر خۆیشی لێدانە سزایەکەی وەرگرت.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/884323492909324/?locale=pt_BR

بابەتی زیاتر

Back to top button