ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی دی برۆین دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا سورپرایزێكیان سەبارەت بە داهاتووی كێڤن دی برۆین ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكراكرد.

لە یەكەم یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا دی برۆین تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە بەشداری لە هیچ یارییەكی ئەم وەرزەدا نەكرد.

 

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كە بابەتەكەی لە رۆژنامەی الشرق الأوسط وەرگرتووە، گرێبەستەكەی دی برۆین لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ ناكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، دی برۆین ئۆفەرێكی خەیاڵی لەلایەن قادسیەی سعودیەوە بەدەست گەیشتووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی قادسیە کە ئێستا لە خولی پلە دووی سعودیە یاری دەکات، بەنیازە ریزەکانی یانەكەی لەگەڵ دی برۆین بەهێزتر بکات، ئەگەر وەرزی داهاتوو سەربکەوێت بۆ خولی رۆشن.

دی برۆین ئێستا تەنیا سەرنجی لەسەر گەڕانەوەی بۆ یاریگاکانە، بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەی بدات بۆ پاراستنی ئەو پاڵەوانێتیانەی وەرزی رابردوو بەدەستی هێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button