لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 کە لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو،چەند جارێک دەنگی سێکسی پەخشکرا و بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی کەم رێوڕەسمەکە بوەستێت.
بە ئامادەبوونی جیانلویجی بوفۆن و دەیڤد سیلڤا و سامی خزەیرە چەندان ئەفسانەی دیکە تیروپشکی یۆرۆی 2024 راکێشرا کە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، پێش ئەوەی ناوی هەڵبژاردەکانی ئاستی سێیەم و چوارەم رابکێشرێن، لەوکاتەی دەیڤد سیلڤا ئەستێرەی پێشووی ئیسپانیا تیروپشکەکەی رادەکێشا، دەنگێکی سیکسی بیسترا، گەرچی میوانان و بەشداربووان هەوڵیان دا هیچ تێگەیشتنێکی هەڵەیان نەبێت، بەڵام دەنگەکە چەندان جار دووبارە بووەوە و بووە هۆی ئەوەی سیلڤا و بەشێک لە میوانان پێبکەنن.
Esto ha pasado en el sorteo de la #EURO2024. El vídeo de los gemidos. ESTO QUÉ ES JJJJSJSSJ pic.twitter.com/eYLXeQdmjc
— Luis Calabor Núñez (@LuigiCalabor) December 2, 2023
تاوەکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو رووداوە ‘ئابڕووبەرە’ـی تیروپشکی یۆرۆی 2024 نەداوە، هیچ بەرپرسێکی یوێفا قسەی لەبارەی ئەو دەنگە نەکردووە، لەکاتێکدا لە سۆشیاڵ میدیا زۆرترین قسە لەبارەی ئەو رووداوە نامۆیە دەکرێت.
دەیڤد سیلڤا لەوکاتەی دەنگە سێکسییەکە دووبارە بووەوە گوتی :’وابزانم دەنگێکی ناشاز هەیە’، بەڵام دەنگەکە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی میوانان و بینەران هەستیان پێکرد.
Silva’s embarrassment as he hears the inevitable sex noise at the Euro draw 😂 #EURO2024 pic.twitter.com/IzeosGut1Q
— Stockport1987 (@Stockport1987) December 2, 2023